21 November 2024
۱۴۰۲/۰۶/۲۵- ۱۲:۱۰

دیداری بازرگانانی هەرێمی‌کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە بینای سەرکونسوڵگەری

دیداری بازرگانانی هەرێمی‌کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە بینای سەرکونسوڵگەری

ئێوارەی رۆژی سێشەممە ۱۲ی ئەیلولی ۲۰۲۳ی زاینی، بەڕێز جەنابی ئال صادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، لە دیدارێکی برایانەدا، لەگەڵ زیاتر لە ٣٠ بازرگانی دیاری هەرێمی‌کوردستانی عێراق، لە نێویاندا سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی‌هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی‌کوردستانی عێراق، گفتوگۆی کرد.

لەم دیدارەدا که له لایەن سەرکنسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانیەوە رێکخرابوو، بەڕێز محمودیان سەرکونسوڵی وڵاتەکەمان، به خستنه ڕووی دوایین بارودۆخی پەیوەندییه بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق، ڕۆڵی هەرێمی‌کوردستان و بە تایبەت سلێمانیی لەم بوارەدا بەرز نرخاند و نوێنەرایەتییەکانی ئێرانی لە عێراقدا بە سەرچاوەیەکی جێی متمانە بۆ بازرگانانی هەر دوو وڵات وەسف کرد.

لای خۆیەوە باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە بەغدا بە ئاماژەدان بە توانا ئابوورییەکانی ئێران، جەختی لەسەر پشتیوانی نوێنەرایەتیەکانی ئێران لە عێراق بۆ بازرگانان و چالاکانی ئابووری کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ژمارەیەک لە میوانانی ئامادەبوو راو و بۆچوونی خۆیانیان بەمەبەستی باشترکردنی هەلومەرجەکان و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بازرگانی دوولایەنە خستەڕوو.

بەڕێز ئال صادق دڵنیایی دا کە بەدواداچوونی پێویست بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی بازرگانانی دوو وڵات بەردەوام دەبێت.

متن دیدگاه
نظرات کاربران
تاکنون نظری ثبت نشده است

تقییمك